Hewa Ali



کۆڕی وێژەیی ساڵانەی کۆمەڵەی کوردی موردایك لە هۆڵندا:
ئێوارەی دوێنێ ڕۆژی شەممە بەرواری ١٤-٦-٢٠٢٥ کۆمەڵەکەمان کۆڕێکی وێژەیی ڕێکخست بۆ هونەرمەندی کورد بەڕێز(لەتیف عومەر) وەك هۆنەرێکی ( شاعیرکی) گەورەی کورد لە هۆڵندا وە هەربۆ ئەم مەبەستە دوو هاوڕێی نزیکی بەڕێز لەتیف عومەر بەشدارییەکی کارایان لە کۆڕەکەدا کرد کە بریتی بوون لە بەڕێزان ( سۆران باساکی وە عومەر ڕەسوڵ ) بەدەر لەم دوو بەڕێزە ژمارەیەکی بەرچاوی ڕەوەندی کوردی و هۆڵندی بەشداری ئەم ئێوارە کۆڕەیان کرد بە ئامادە بوون وە بە بەشدار بوون لەتەوەرە گشتییەکانی کۆڕەکەدا، بەم شێوەیە کۆڕەکە زیاد لە ٤ کاتژمێری خایاند وە لەم ٤ کاتژمێرەدا باس لە زۆر تەوەری تر کرا بەدەر لە هۆنراوە وەك(فەلسەفە، شانۆ، وێژە، زمانەوانی، مۆسیقا، خۆشەویستی، گۆرانی وە پەروەردەی نیشتیمانی ……..هتد، باسە گەرمەکان لە هەموو تەوەرەکانەوە خۆیان نەخشاند وە شیکاری پێویستی بۆکرا.
لە کۆتایی کۆڕەکەدا هەموو ئامادەبووان وەك یەك خێزان بەشداری خوانێکی ئێوارەیان کرد وە بە گۆرانی مۆسیقای خۆشەویستی و کوردایەتییەوە کۆڕەکەیان کۆتایی پێهێنا.






کورد موردایك کۆمەڵەیەکی کەلتوری تێکەڵی کورد و هۆڵەندییە لە هۆڵندا لە شارۆچکەی موردایك کە کار بۆ پێکەوە ژیانی نەتەوەکانی هۆڵندا دەکات ( لە هۆڵندادا ژمارەیەکی زۆر جۆری نەتەوە دەژین هەر لەبەر ئەوە هۆڵندا پێی دەوترێت ووڵاتی فرە کەلتوری)
چالاکییەکانی ئەم کۆمەڵەیە بریتین لە یادی ڕۆژە گرنگرکانی نەتەوەی کورد و کار کردن بۆ پێکەوە ژیانی گەلانی هۆڵندا بۆ دەستەبەرکردنی ژیانێکی ئاسودە و لێك تێگەییشتن. وە هەروەها گواستنەوەی ئازارەکانی نەتەوەی کورد بۆ گەلانی تر وە بەشداری کردنی بۆنەکانی نەتەوەکانی هۆڵندا بە هەموو چین و توێژەکانیەوە