کۆمەڵەی کوردی موردایك رێزلێنانێکی بۆ نوسەرو شاعیرحەمە جەزا حسێن بەرزنجی ڕێکخست
ئاشتی گەرمیانی .. هۆڵەندا
ئەمڕۆ ٢٦ / ٤ / ٢٠٢٦ کۆمەڵەی کوردی موردایك لە شارۆچکەی کلوندرت، هۆڵەندا ڕۆژێکی پڕ بەهای ڕێکخست بۆ ڕێزگرتن لە نوسەرو شاعیری کورد حمە جەزا حسێن بەرزنجی ، کە سەرەتا خاتوو خۆشی بانەیی بەناوی کۆمەڵەی کوردی موردایك وە بەخێر هاتنی ئامادە بوانی کرد دواتر بەڕێز کاك هیوا عەلی ووتاری کۆمەڵەی کوردی موردایکی خوێندەوە لە کارو چالاکیەکانی ساڵانی ڕابردوو وە وەرزی ئەمساڵ و کۆکردنەوەی ڕەوەندی کوردی لە تاراوگە و بەردەوام بوون لە چالاکیەکانی کۆمەڵەی کوردی موردایك لە شارۆچکەی زەیڤن بێرخن ، کە لە کاتێکدا گرنگی دان بە کەلتووری کوردی و هۆڵەندی وە گرنگی بە نوسەرو شاعیران و هونەرمەندان و کەسایەتیە ناسراوەکانی کورد وە لەوبۆنەو یادە نەتەوەوایەتیەکانمان و ژیانی کوردەواری لەگەڵ بەسەتنەوەی بە کۆمەڵگای هۆڵەندی و تێکەڵ بوون بە ژیانی ڕۆژانەی ووڵاتی هۆڵەندا لە هەموو بوارەکاندا بەتایبەتی زمان و کەلتوور .
دواتر بەڕێز سەرۆکی کۆمەڵەی کوردی موردایك نوسەرو شاعیر لەتیف عومەر پاش بەخێر هاتنی میوانەکان باسی لەژیان و ئەزموونی نوسەرو شاعیر حەمە جەزا حسێن کرد لە بواری کارو خەباتی نوسین و بەردەوامی لەنێو ڕۆشنبیری کوردیدا وە چەند پارچە شێعرێکی نوسەرو شاعیری خوێندەوە وە باسیان لەو بەرهەمانە کرد کە پێشکەشی ڕۆشنبیرانی کردوە ، دواتر بەڕێز هیوا سەرهەنگ بابەتێکی لەسەر نوسەرو شاعیر کاك حمە جەزا باسکرد کە تایبەت بوو بە ناسین و تێکەڵ بوون لە کۆتایی ساڵانی نەوەتەکان وە وە پێکەوە کارکردن لە ئۆرگانێکدا کە رۆژنامەی بوار یان بڵاوکردۆتەوە ، هەرووەها هونەرمەندی شێوەکاری کورد عومەر ڕەسول تیشکی خستە سەر بەرهەمی نوسەرو شاعیر و گرنگی نوسەر بە کارو پیشەکەیەوە وە وێنەی تاراوگەو ئازارو مەینەتیەکانی گەلی کورد لە نێو تێکستە شیعرو نوسینەکانی دواتر نوسەرو شاعیر خاڵە بەکر بەشداری کرد وە کاك سۆران باسکەیی و کاك عومەر عەبدوللە تێروانینی خۆی بۆ کارو بەرهەموو خەباتی کارەکانی نووسەر خستە ڕوو وە هاورێ نزیکەکانی نوسەرو شاعیر حمە جەزا باسیان لە ڕۆڵ و کارو خەبات و چالاکییەکانی ئەم نوسەرەیان لە نزیکەوە خستە ڕوو کە مەبەستی نوسەر چیە وە چۆن خزمەتی زمان و کەلتوورو ڕۆشنبیر کورد کردوە .
شایانی باسە لەو کۆڕو ڕێزلێنانەدا ژمارەیەکی زۆر لەکەسایەتی خێزانی ئامادەیی ئەم ڕۆژە بوون کە گوێیان لە نوسەرو شاعیر حەمە جەزا گرت لەسەرەتاوە زۆر سوپاسی کۆمەڵەی کوردی موردایکی کرد ، دواتر سوپاسی هاوڕێ و هاوخەباتەکان و دۆسەتەکانی و ئامادەبووان کرد ، وە باسی لە مەرامی نوسین و کارو چالاکیەکانی خۆی کرد بەتایبەتی سەرەتاکانی ساڵانی حەفتاکان لە نێو شارو لە شاخ ، بەتایبەتی ئەو ڕۆژەی کە شاری قەڵادزێ لە ٢٤ / ٤ / ١٩٧٤ بۆردومان کرا ، وە خەباتی سیاسی و ڕۆشنبیری لە نێو شارو تاراوگە بە گشی باسی لێوە کرد ، وە چەند بەرهەمێکی شیعری خۆی خوێندەوە .
کۆمەڵەی کوردی موردایك مەدالیاو ڕیلیفی ڕێزلێنانی پێشکەش کرد بە نوسەرو شاعیر حەمەجەزا حسێن بەرزنجی ، وە ئێوارە خوانێکی ڕێکستبوو بۆ بە شداربوانی کۆڕو چالاکیەکە . لە کۆتاییدا خاتوو خۆشی بانەیی سوپاسی ئامادە بووانی کرد .

Please follow and like us:
Pin Share

هۆنراوەی ئەنفال