باوەنوور … نوری کوردستانە

لەتیف عومەر .. هۆڵەندا .. ٢٠٢٦
باوەنوور ، نووری کوردستانە
پشت و پەنای هەموومانە
هەڵمەت بردن بۆ کەرکوک
هەڵمەتی سەر نامووسە
هەڵسەکوردە ئیتربەسە
هەڵمەت بردن بۆ کەرکوک
لێدانی کەلتوورمانە
ڕاپەڕە کورد وا ڕۆژمانە
هەڵمەت بردن بۆ کەرکوک
زوڵمی نەتەوەمانە
بەیەک دەنگ هاواربکەن
کەرکوک خاکی کوردانە
خاک و خۆڵی چاومانە
دارو پەردوی ڕۆحمانە
ڕێ نادەین بە بێگانە
کەرکوک گڕی کوردستانە .