
لە نیشتمانم پرسی هۆ سلێمانی
پڕلەجوانی و میهرەبانی
تۆ ئەی کەشکۆڵی بیرەوەرییەکان
هۆ دایە گیان
بۆچی وەهامات و مەلول
کز ئەت بینم
فەرمووی کوڕم
بۆ ڕەفتاری کەسانێکە
خەیاڵ ئەمباو ڕۆژ لە بیرمادێنمەوە
لە تاوانی دەردەسەریم
دوێنێ نانی بەرکۆشیان ئەخواردم
ئەمڕۆ خۆیان ئابرۆم لە وێرانەیا
وێران کردم
بەدەستی زەبر دارو پەردووی
جوانی تویان هەڵوەشاندم .
لەتیف عومەر