کۆنفرانسی ئای ئەی جی ئێس ٢٠٢٥ لە یوهانسبێرگی باشووری ئەفەریقا
ئاشتی گەرمیانی .. هەولێر .. ٢٠٢٥
لە ڕٶژانی ٢٠ تاوەکو ٢٥ ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ لە شاری یوهانسبێرگی باشووری ئەفەریقیا حەڤدەهەمین کۆنفرانس و کۆبونەوەی کۆمەڵەی نێودەوڵەتی زانایانی جینوساید بەناوی ( ئای ئەی جی ئێس ) بەڕێوەچوو بەئامادەبوونی چەندین زاناو پسپۆڕو شارەزا لە بوارەکانی جینوسایدو کۆمەڵکوژی ، کە هەر دوو ساڵ جارێك لە ووڵاتێك ئەنجام دەدرێت .
سەنتەری کەی جی لۆبی سەنتەر وەکو یەکەم سەنتەری کوردی بە سەرۆکایەتی خاتوو ئاورنگ شاوەیس بەشداری کرد لەم کۆنفرانسە دا و ووتارێکی تێدا خوێندەوە کە تێییدا هاتووە (من ناوم ئاورینگ شاوەیس سەرۆکی دامەزرێنەری سەنتەری کەی جی لۆبی سەنتەرە سەرەتا دەمەوێت سوپاسی لیژنەی ڕێکخەری کۆنفراسەکە لەلایەن ئای ئەی جی ئێس وە بکەم بۆ ئەم شانازیی و بەشدار بوونە.
وە یەکێك لە بەشدارییەکانمان لە دوو بەش بوونی هەیە، یەکێکیان پێشانگای دیجیتاڵییە و ئەوی تریان کارێکی هونەری کانڤاسە کە چیرۆکەکانی جینوساید دەگێڕێتەوە کە پێشانگایەکی بەهێزە و ئەمشەو دەکرێتەوە وەکو بەشێك لە سیمپۆزیۆمی پێشانگاکەمان لە سەنتەری هۆلۆکۆست و جینوسایدی یۆهانسبێرگ ، پێشانگای کارە هونەری و وێنەکانمان تەنها سەیرکردنی وێنەو یان بینینی تابلۆکان نییە ، ئێمە هەنگاو دەنێینە ناو چیرۆکەکانەوە ، چیرۆکی ئازار لە دەربەدەری لە یادەوەری ، بەڵام چیرۆکی مانەوە . وە بە چەند چالاکیەیەکی تر بەشدارین لەو چەند ڕۆژانەی تر کە واتایی خۆڕاگری و هیوایە لە کۆنفرانسەکەدا وە لە بەشێکی تری چالاکیەکەدا کاری فۆتۆگرافی دکتۆر محمەد ئیحسان لە خۆدەگرێت لە ڕێگەی چاوێلکەی خۆی ، نەک تەنها وێنەی گۆڕی بەکۆمەڵ و خەم بەڵکو وێنەی زیندووەکانی گرتووە کە یادو وەبیرهێنانەوەی یادی گەلی کوردە، گەلێك کە بەرگەی جینوسایدی گرتووە و بە زۆر ئاوارەبوون و مەترسی سڕینەوەی کەلتووری لەسەر بوە .
لە بەشی دووەمدا کارەکانی شێوەکاری کورد ئاشتی شێخانی یە کە ڕزگار بووانی جینوسایدە کە هونەرمەند لەسەر کەنڤاس کارەکەی ئەنجام داوە و ڕەنگدانەوەی ئازارو مەینەتی و دڵەڕاوکێ یە لەهەمان کاتدا هیوابەخشە لەسەر کاریگەرییە بەردەوامەکانی زەبرو زەنگ ، بێگومان لە ڕێگەی نیگارکێشانەوە ئاشتی بەدواچوونی بۆ بابەتەکانی لەدەستدان و یادەوەری و ئازاری نەوەکان دەکات ، بەڵام ڕووناکی و بەهێزی خۆڕاگری کە لە بەرانبەر تاریکییدا بەردەوام دەبێت . ئەمشەو هەمووان بانگهێشت کراون بۆ بەشداریکردن لە یادگاریەکی زیندوو ، ئێمە و سەنتەری کەی جی لۆبی سەنتەر کە کانڤاسێکی بنەڕەتیمان هەیە ، ڕەنگدانەوەی واقیعی جینوسایدی کوردە بەڵام تەواو نەبووە ، بەڕێزتان بانگێهشت کراون زانا بن یان خوێندکار یان چالاکوان وە ئازاد بن لە تەواکردنی کارە هونەرییەکە بە ووشەیەك یان پەیامێك یان ئیمزایەك کە ئێمە پێکەوە ئەمە دەگۆڕین ، کانڤاس بۆ فەزای هاوبەشی یادەوەری و چاکبوونەوە و گفتووگۆ ، دەتوانیت جێگە پەنجەی خۆت بەجێبهێڵیت ، بەشداریکردن لەسەر ئەو کەنڤاسە تاوەکو رۆژی هەینی ئامادەیە کە جێگە پەنجەی خۆت وەکو هێمایەك دەمێنێتەوە وە وەکو بەشداریکردنەوەو بیرهێنانەوەکی کردارییە ).
کارە هونەریە کەنڤاسەکە پێوانەی بریتیە لە ٣ مەتر پانی و ١٨٠ سانتیم بەرزی ، لەڕاستیدا بیرەوەرییەکە هی سەنتەری کەجی لۆبی سەنتەر بوو کە خاتوو ئاورنگ شاوەیس سەرۆکی سەنتەرەکە داوای لێ کردم شتێك بکرێت کە سمبوڵی کۆمەڵکوژی کورد بێت و لەکۆنفرانسەکەدا لەگەڵ بەشداربووان تەواو بکرێت ، وە منیش وەکو هونەرمەندێك ئەو کارەم بەوپەڕی شانازییەوە دروستکرد ،لە ڕێگای سەنتەری کەی جی لۆبی سەنتەرەوە کە بە شێوەیەکی نوێ و هاوچەرخ بۆ تەواو کردنی ئەو ئازارانەی میللەتی کورد بەشداری تێدا بکەن کە بەشداربوان بتوان جێگەی دەستیان بەجێ بهێڵن وە ئیمزای و شاهیدی بدەن لە سەر ئەو کارەساتە جینوسایدەی کە لەمێژە بەسەر مللەت و گەلەکەماندا هاتوە .
بیرۆکەو فۆرمەکە لە کوێ وە ؟
هەروەك باسم کرد لەدوای تاوتوێکردنی بابەتکە لەگەڵ سەرۆکی کەی جی لۆبی سەنتەر ئەو بیرۆکەیەمان هەڵبژارد وە توانیم کاری لەسەر بکەم .
من بۆ خۆم لە زۆربەی کارە هونەریەکانم وە پێشانگاکانم چ لە کوردستان وە چ لەدەرەوەی کوردستان بەردەوام کاریگەری ڕووداوەکانی کوردستان لە ڕابردوو وە لە ئێستادا ڕەنگدانەوەی ڕاستەوخۆی هەبوە لە نێو کارە هونەریەکانمدا چ ئەنفال و چ کۆمەڵکوژی و چ جینوساید و کیمیابارانکردنی هەڵەبجەو گوندو شارۆچکەکانی کوردستان ، وە دوا ڕێڕەوەی مرۆڤەکان بەرەو دۆزەخ .. ئەمە چیرۆکی ئەو میللەتەیە کە لە کاتەکانی ڕابردوودا ڕویان داوە .. وە ڕوو دەدەن .. هەر بۆیە گێڕانەوەی ئەو چیرۆکە بە جلو بەرگی کوردی وە بە سیمای کوردی بە گەورەو بچوکەوە چ ژن یان پیاو یان منداڵ و لاوەکانمان کەلە ئەنفال کۆمەڵکوژی کران و ڕەق بوونەوە .
هەر لەو کۆنفرانسەدا کارە هونەریەکانی دکتۆر محەمەد ئیحسان کە وێنەی فۆتۆگرافین و لە نزیکەوە وێنەی ئەو ڕووداوە تراژیدیانەی گرتوە وە دەربڕینی لە ئێش و ئازاری میللەتی کورد کردوە وە توانیویەتی ڕەنگ و دەنگی ئەو مرۆڤانەی کە جینوساید کراون ئەمڕۆ لە چاوی میکرۆسکۆبیەوە نیگای لێ بگرن وە هەست بەو ئێش وئازارانە بکرێت ، دکۆر محەمەد ئیحسان دەیەوێت لە ڕێگای کاری فپتوگرافیەوە دەنگ و ڕەنگەکان بگەیەنێتە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی وە ڕێکخراوە جیهانییەکان ، کە میللەتی کورد تووشی چ مەزلومیەتیەك هاتووە لە ڕابردوودا .
هەروەها لەو بەشداربووانەی سەنتەری کەی جی لۆبی سەنتەر وەکو تیمێك کە بەشدار بوون بریتی بوون لە :
. ئاورنگ شاوەیس
. دکتۆر محمەد ئیحسان
. دکتۆر عبدالرحمن دەروێش
. دکتۆر یاسین کەریم ئەمین
. دکتۆر رجینا پاولۆس
. دکتۆر ئێرنێسۆ فاریدێرا
.دکتۆر ماورین ئێکە
. نەوە هەوخندۆرن
لەو بەشداربوانە تەنها دکتۆر یاسین کەریم ئەمین و دکتۆر عبدالرحمن دەروێش ئامادە نوبوون بەڵام توێژینەوەکەیان خوێندرایەوە ، ئەوانی تر کە ٦ کەس بوون بەشدار بوون لە وکۆنفرانسە نێودەوڵەتی یە . لە کۆتا ڕۆژی کۆنفرانسەکەش کاری کەنفاسەکە پاش ئیمزاکردن و نوسین و دیدەگرتنی لەو جێگایەدا دەمێنێتەوە ، کۆنفرانسی ڕێکخراوی ئای ئەی جی ئێس هەر دوو ساڵ جارێك لە ووڵاتێك ئەنجام دەدرێت و توێژینەوەو خوێندنەوەی جیاجیای بۆ دەکرێت کە چەندین زاناو پسپۆڕی نێودەوڵەتی ئامادەی
ئەو کۆنفرانسە دەبن .

