شێوەکاری کورد خاتوو سارا تەڵایی

cihan gelareyy universities in Erbil
جاری یەکەمم بوو سەردانی گەلەری جیهان لە زانکۆی هەولیر بکەم ، لەسەر داوای ئەندازیار بورهان سابیر ، بەڵام پێس ئەوەی کە بگەمە دیدارەکە سەرم کرد بە بەشێکی تری گەلەری نمایشی تابلۆکان ئەو بەشەی کە جێگەی فێرگەی ئەکادیمیستی و توێژینەوەو کاری دەستی و کارگەیی یە.
شێوەکارێکی پسپۆڕ لەبوارەکانی گرافیك و نیگارکێشان و چاپکردن مامۆستا خاتوو سارا تەڵایی کە وەکو شارەزاو پسپۆڕێك لەو بەشەدا ڕۆڵیی تایبەتی خۆی دەگێڕێت واتە زیندوو کردنەوەی مێژوویەك لە هونەرو کەلتوورو وە بیر هێنانەوە ، ئەو قوتابیانیانەی کەلە تاران دەخوێنن یان پەیڕەوەی ئەکادیمیەیەت دەکەن ، هەروەك ئەو قوتابیانەم دێتە بەرچاو کە ساڵانی ١٩٨٠ کان بەسەردەمی زێڕین بەچاو دەکرێت .
مرۆڤ کاتێك سەر بکات بە هەموو کون و قوژبنێکدا چەنین و چەندین خاوەن بەهرەو زانستی و لێهاتووی کەلتوورو هونەر دەناسێت و بەرچاویان دەکەوێت ، زروفێك دێتە کایەوە کە بناسرێیت وەرزو ساڵێکی تر کۆمەڵێکی تر دێنە گۆڕەپانەکەوە .. بەڵام ئەو مامۆستاو شارەزایانەی کە بەرنامەو مەنهەجی قوتابخانەو ئەکادیمیایی هونەری دادەنێن واتە نەخشە ڕێگایەك کە بتەوێت فێری زانستی هونەرو بەشەکانی بیت ، مامۆستا نامۆ ئارت هەردەم هاندەرو ئاسانکاری ئەو ڕێگایانە بوون چ لە ئێستادا وە چ لە ڕابردوودا ، هونەرمەندێك خاتوو سارا بەڕاستی ماندووی هونەرو دەستڕەنگینی ئەم قۆناغ و سەردەمەیە ، بە بڵاوکردنەوەی هونەرێکی خۆماڵی سروشتی ئەکادیمی بۆ ئاسانکردنی قوتابیان لە فێر بوونی بەهرەکانیان وە ڕەنگ و زانستی نەخش و ڕەنگ کە سایکلۆژی ڕەنگ ناسینی ڕێجکەکان و ناسینی تەکنیکەکان کەرەستەکانە وە هێڵکاری بەرەو ڕەنگردن ، دەبێت ئەن توێژینەوەو پەرتوکەی کە دایناوە یان ئامادەی کردوە وەکو بناغەیەکی خوێندن لەسەر ئەو بناغەیە کە قوتابیان و خوێندکاران دەیانەوێت فێری ئەزموونی هونەری بن .هەرواش بوە هەموومان لەو ڕێگایەوە ئاشنا بوین بەهونرو چەمکەکانی لە نێو جیهانی هونەرو مرۆڤایەتی ، ئیدی بەرەو هاوچەرخی و تازەگەری یان ئارابسك و ئەبستراك .
کورد لە نەخشی ئاسەواردا
شێوەکاری کورد خاتوو سارا تەڵایی لە توێژینەوەیەکیدا بەناوی کورد لە نەخشی ئاسەواردا دەیەوێت بمانگەڕێنێتەوە بۆ چەندین سەدەی پێش ئێستا ئەو کاتەی کە مرۆڤ دەستی بە بەردو هەڵکۆڵێن و جوانکاری کرد بەو دەستپێکەی کەلە ناوچەکەی ئێمەدا بۆمان ماوەتەوە ، کۆنترین جێگە لای من ئەو جێگە شاخاوی و زەحمەتانەیە کە مرۆڤ نەیوستوە دابەزێت و خۆی ئاشکرا بکات لەبەر هەر هۆیەك بێت ، بەڵام کاتێك سەرەتایی ژیانی دەستی پێکردوە بەکشتوکاڵ و ژیانداری ئەشکەوتەکان بوون بە حەشارگەیەکی خۆ پاراستن ، مێژووی هونەر بە شێکی تری ئەو پرۆسەیەیە کە قوتابیان ئەگەر بیانەوێت شوناسی خۆیان بناسنەوە ئەوە دەبێت مێژوی هونەری ناوچەکەی خۆیان وە جیهان بەباشی بناسن ، سەرچاوە گرنگە لە ساڵانی هەشتاکان ئێمە وودمان لە سەرچاوەی عەرەبی و ئینگلیزی وەردەگرت ئەگەرچی وەرگێڕانی زەحمەت بوو ، بەڵام لە ئێستادا ئاسانکاریەکی گەورە بە ڕێگایەوە کە زۆر بەئاسانی لەم ساڵانەدا سەرچاوەی کوردیت بەردەست دەکەوێت بە شێوەیەکی ئاسان ، هەربۆیە پرۆفسیور دکتۆر ووریا عومەر ئەمین دەڵێت بەلای منەوە ئەم پەرتووکە بە ناونیشانی ( کورد لە نەخشی ئاسەواردا )کارێکی ڕەسەنە ، دەبێتە سەرچاوەیەکی سوودبەخش بۆ بواری هونەرو مێژووی کۆنی کورد بەتایبەتی بۆ خوێنەواران بە گشتی .. من وای دەبینم کەئەمە ڕێچکە ڕاستەکەیە کە قوتابی هونەر وە مامۆستایی هونەر دەبێت ئەم سەرچاوە گرنگە بناسێ لە مێژووی هونەرو ڕەسەنایەتیدا .
توێژینەوەو لێکۆڵینەوە سەرچاوەییەکی مامۆستا سارا تەڵایی تیشك دەخاتە سەر مێژوو شارستانیەتی چاخە کۆنەکانی ناوچەکە ، لە سۆمەرییەکانەوە پێدادێ بە ( گۆتییەکان و لۆلۆییەکان و کاسییەکان و ئیلامییەکان و هورییەکان و میتانییەکان و ماناییەکان ) تا دێتە سەر ( دەوڵەتی مادو ساسانییەکان ) پاشان باس لە چەند شێوێنێکی گرنگ و بایەخداری کوردستان دەکات و گرنگێتی مێژووییان دەخاتە ڕوو .
سارا تەڵایی هونەرمەندو شێوەکار لە پرۆژەی پەرتووکە ئەکادیمیستیەکەیدا دەڵێت نزیکەی ٢٥٠ وێنەی پەیوەندیدار بە باسەکانییەوە نمایش دەکات ، زیاتر لە ٢٠٠ لەم وێنانەبەدەستی خۆی نەخاشانیوێتی ، وێنەکان داهێنان و بەهرەی هونەریان لێ بەدی دەکرێت ، چەندین سەرچاوەی گرنگی بۆ باسەکەی بەکارهێناوە ، تاوەکو ئێستا لە 99 پێشانگای شێوەکاری ناوچەیی و نێودەوڵەتی بەشداریی کردوە ، دوو پەرتوکی لەبارەی هونەرەوە بڵاو کردۆتەوە و چەندین بڕوانامەی رێزلێنانی پێ پێشکەشکراوە .
زانکۆی جیهان توانی شارەزاو پسپۆڕێکی شارەزا بهێنێتە نێو گەلەری و ۆۆرك شۆپی زانکۆکەوە تاوەکو بتوانێت قوتابیان فێری هونەرو زانستی هونەری بکات .. ئەستێڕەیەکی گەشی نێو هونەرو کەلتوورو کاری پیشەیی ئەویش مامۆستا سارا تەڵایی جێگە پەنجەو داهێنان و تازەگەریەکانی بۆ هەتا هەتایی لەنێو بیرو هزری قوتابیاندا دەمێنێتەوە .

Please follow and like us:
Pin Share

هۆنراوەی ئەنفال